ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی كۆزه‌ڕه‌شی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس به ناوی له‌تیف یه‌عقووبی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له‌تیف یه‌عقووبی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سه‌ڵماس به‌سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.