به‌یانی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له سنووری دوپلۆره‌ی مه‌ریوان كۆڵبه‌رێكیان به ناوی ئارمان عه‌لیزاده ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم كۆڵبه‌رانیان له سنووری دوپلۆره‌ی مه‌ریوان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی ئارمان عه‌لیزاده، خێزاندار و خه‌ڵكی ئاوایی گورجه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.