ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی خه‌ڵكی ئیلام كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزرابوون به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام كه ناسنامی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دژبه كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی به‌ختكردووه، خه‌ڵكی ئیلام له‌و ڕووداوه زۆر توڕه‌ن و بڕیاریان داوه به سه‌خت ترین شێوه تۆڵه‌ی بكه‌نه‌وه.