ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، وه‌ستاكارێكی ئیزۆگام له كامیاران به ناوی بێهزاد كه‌ریمی، له كاتی كاركردندا ئاگر له جه‌سته‌ی به‌ربووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌نیووز، ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی كامیاران له په‌یامێك دا وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكاره گیانبه‌ختكردووه، سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری كردووه. له‌و په‌یامه‌دا هاتووه، به‌داخه‌وه كرێكارانی ئێرانی به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار. ئێمه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریمی و هه‌موو كرێكاران ده‌كه‌ین و هیوادارین به یه‌كگریزی بتوانین ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه بگرین. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ١٤٠٣ دا، به‌لانیكه‌م دوو هه‌زار و ٤٢ كرێكار به‌هۆی ڕووداوكانی كار و نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانیان به‌خت كردووه و زیاتر له ١٦ هه‌زار و ١١٣ كه‌س بریندار بوون.