له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “كامران سه‌ڵواتی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار جه‌سته‌ی سووتاوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قوم گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “كامران سه‌ڵواتی” هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی لووله‌ی سه‌له‌فچه‌گان جه‌سته‌ی سووتابوو و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قوم، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “كامران” خێزاندار و باوكی منداڵێك و نیشته‌جێی شاری ساوه بووه.
