ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له سنووری نێوان باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری وان له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌رزی توركیاوه دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمه‌كان پێكهاتوون له ژن و پیاوێك و منداڵه‌كه‌یان كه به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ته‌رمه‌كان ڕاده‌ستی پزیشكی دادی توركیا كران، به‌ڵام هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه.