به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، سێ منداڵی ئاواره‌ی عه‌فرینی كه له ئۆردووگای په‌نابه‌رانی ڕه‌قه ده‌ژین، به‌هۆی كه‌می ئیمكانات و گه‌رمی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پاش داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، هه‌زاران شارومه‌ندی كوردی دانیشتووی ئه‌و شاره بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كۆچیان كرد و له ئۆردووگاكاندا جێگر كران. مانه‌وه له نێو خێوه‌ت له گه‌رمانی سه‌رووی ٤٠ پله‌یی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گیانی هه‌زاران منداڵ و ژن و به‌ساڵاچووی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ منداڵ به‌هۆی گه‌رمابردوویی گیانیان به‌خت كردووه. هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا به‌ڵێنی داوه كه هه‌موو ئاواره‌كانی عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان، به‌ڵام هه‌بوونی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له‌و شاره، مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان درووست كردووه.