به‌یانی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، په‌هبادێكی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له ده‌ورووبه‌ری حه‌سه‌كه كرده ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌س بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی تورك له نزیك به‌ندئاوی تشرین له ئارادایه و په‌هباده‌كانی توركیاش یارمه‌تی گرووپه جیهادییه‌كانی ئه‌ده‌ن. تا به ئه‌مڕۆ تیرۆریستان هیچ ئاكامێكیان نه‌بووه و زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو دوو ڕۆژنامه‌وان و ئه‌مڕۆش سێ كه‌سی مه‌ده‌نی له هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی تورك دا گیانیان به‌خت كردووه و پێنج كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.