ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار له شاره‌كانی گه‌چساران، لاهیجان و ته‌ورێز تووشی ڕووداوی كار هاتن و به‌وهۆیه‌وه هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له پڕۆژه‌ی پترۆشیمی گه‌چساران به ناوی سه‌جاد عه‌بدۆڵڵاهی، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر داربه‌ست گیانی به‌خت كردووه. له شاری لاهیجان، كرێكارێكی بیناسازی به ناوی مه‌یسه‌م مێهدیپوور به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزای گیانی له‌ده‌ست داوه و له شاری ته‌ورێز، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئاسانسۆڕ، كرێكارێك به ناوی هوومه‌ن باغبان ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه.