ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٢ و ٢٣ی پووشپه‌ڕ، سێ كرێكار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، دامغان و زه‌ره‌ند به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی مه‌حموودئابادی ئیسفه‌هان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی لیفتراك گیانی به‌خت كردووه. له گوندی موئمن ئابادی دامغان كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و له مه‌عده‌نێكی شارستانی زه‌ره‌ند، كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه.