کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی سێ شه‌رڤانی ی.پ.ژ له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

گیانبه‌ختكردنی سێ شه‌رڤانی ی پ ژ له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، سێ شه‌رڤانی ی.پ.ژ له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین له‌ كۆبانی گیانیان به‌خت كرد.

ڕۆژی ڕابردوو، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ پشتیوانی تۆپخانه و هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی منبج و به‌ندئاوی تشرین له‌ كۆبانی، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا و به‌ ده‌یان چه‌كداریان كوژرا و بریندار بوون. له‌ به‌رانبه‌ر دا سێ شه‌رڤانی ی.پ.ژ له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا له‌ پردی قه‌ره‌قۆزاق گیانیان به‌خت كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی عه‌ره‌ب له‌ شاره‌كانی ڕه‌قا، ده‌یره‌زوور و ته‌بقا په‌یوه‌ست به‌ خه‌ڵكی مانگرتوو له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین بوون و پشتیوانی خۆیان له‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاند.