ڕۆژیدووشه‌ممه‌٤یمانگیڕه‌زبه‌ر،سێخۆپێشاندهریخهڵكیشارهكانیشنۆوئهندیمشكوقووچانبهناوهكانی ” عه‌بدۆسه‌لام قادر گه‌ڵوان” و “عه‌بدۆڵڵا لوڕستانی” و “عه‌لی موزه‌فه‌ری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیانبه‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆڵڵا لوڕستانی” دژبه سه‌ركوتی خوێناوی هێزه‌كانی ڕژیم چه‌كی هه‌ڵگرت و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سته‌و یه‌خه بوو و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد، هه‌روه‌ها “عه‌بدۆسه‌لام قادر گه‌ڵوان” له كاتی خۆپێشاندان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار ببوو و پاش دوو ڕۆژ به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “عه‌لی موزه‌فه‌ری” خه‌ڵكی قووچان و یاریزانی فوتباڵی “سایپا“یه و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی به‌ختكردووه.