وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: سێ ئه‌ندامی ئه‌و هێزه له هێرشی تۆپخانه‌یی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر “گرێ سپی” و “عه‌ین عیسا” گیانیان به‌ختكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك هاتووه: ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هه‌ر ڕۆژ گوند و شارۆچكه و شاره‌كانی ڕۆژئاوا كه كه‌سانی مه‌ده‌نی تێیدا نیشته‌جێن ده‌كاته ئامانجی هێرشی تۆپخانه‌یی و په‌هبادی و زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و مادی زۆی به دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.