ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری سونقور، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج گیانیان به‌ختكرد.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئەو سێ هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “بیژه‌ن مسته‌فه‌وی” خانه‌نشینكراوی ئاموزش و په‌روه‌رش، “زه‌هرا به‌نی عامریان” و “دانیال مسته‌فه‌وی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كه له كاتی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاری كه‌ره‌ج له نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا بوون، به ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه. شایانی باسه ئه‌م جه‌نایه‌ته به ته‌نیا نموونه‌یه‌ك له جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه كه له مانگی به‌فرانباردا ئه‌نجامی داوه و به ده‌یان نموونه‌ی دیكه هه‌یه، به‌ڵام به هۆی پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت بۆ زیاتر له ١٥٦ كاتژمێر و هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، هێشتا هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه ڕووی داوه به گشتی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون.
