ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، سێ ئه‌ندامی ئاسایشی حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان له هێرشی چه‌كدارانی داعش دا گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش به بۆمب هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنین له جاده‌ی ڕه‌قه بۆ حه‌سه‌كه و وێڕای كوشتنی سێ ئه‌ندامی ئاسایش، كه‌سێكیان بریندار كردووه. شایانی باسه كه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سێنتكام سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌كانی داعش پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سووریا هۆشداریان داوه.