به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی ناڕازیان له كوردستاندا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كرماشان كه به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ناوچه‌ی ده‌ڕه‌درێژ کرد بوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “نه‌وید ساڵحی و به‌یات سوبحانی“، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و هێشتا ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه. شایانی باسه ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ناوچه‌ی ده‌ڕه‌درێژی كرماشان، له ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج هاووڵاتی دیكه گیانیان به‌ختكردووه و بنه‌ماڵه‌كانیان له ژێر گوشاری توندی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندان.
