ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكاری سیمبان و مه‌عده‌ن له شارستانه‌كانی مێهرستان و كیا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی رووداو بوون و گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی مێهرستان به ناوی موحسن سپاهی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستداوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی شاغڵ له مه‌عده‌نی شارستانی كیا له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی به‌خت كردووه.