ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكار له شاره‌كانی ساڵحیه و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی شارستانی ساڵحیه به ناوی ئیسماعیل پاش ئاگرگرتنی كۆگای پاشماوه‌ی سه‌نعه‌تی به سه‌ختی بریندار و به‌دوای گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی به‌خت كردووه. ناوبراو خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووه. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی بیناسازی له شاری مه‌شهه‌د له كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تیغه‌ی ئامێری سه‌نگ فرێز ده‌ماری گه‌ردنی بڕاوه و به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی سه‌خت گیانی له‌ده‌ست داوه.