کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی دوو شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ ده‌یره‌زوور

گیانبه‌ختكردنی دوو شه‌رڤانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ ده‌یره‌زوور 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار، چه‌كدارانی داعش له‌ دوو لاوه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو شه‌رڤان گیانیان به‌خت كرد.

وته‌ بێژه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌ و وتی: چه‌كدارانی داعش به‌ پاڵپشتی توركیا له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ ده‌یره‌زوور وو شه‌رڤانیان شه‌هید بووه‌. فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر منبج و كۆبانی هۆشداری به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دا و وتی: شانه‌ نووستووه‌كانی داعش هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه چالاكتر بوون و پاش ڕووخانی ئه‌سه‌د چه‌ك و چۆڵی زۆریان ده‌ست كه‌وتووه‌. ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕانه‌گیرێت، كۆتایی به‌ ئۆپراسیۆنه‌كانیان دژ به‌ داعش دێنن.