ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ناوی “سارینا ئیسماعیل زاده” و لاوێكی كوردی دانیشتووی قه‌زوین به‌ناوی “عه‌لی ڕه‌زا فه‌تحی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سارینا” و “عه‌لی ڕه‌زا” له‌كاتی خۆپێشاندان له مێهرشاری كه‌ره‌ج و قه‌زوێن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه‌نه‌ته ئامانج و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له شاری “ئۆسلۆ“ی نۆڕویژه، تا ئێستا لانیكه‌م ٥٧ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه.