به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی شوورشی “ژینا” به‌ناوه‌كانی “”ئاره‌ش فروزه‌نده” خه‌ڵكی ئابادان و دانیشتووی تاران و “مه‌زده‌ك مه‌ریانه‌ی هه‌مه‌دانی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی ڕه‌شت پاش ئازادی له زیندان به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاره‌ش فروزه‌نده” ڕۆژی ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و ده‌رمان خوارد كراوه به‌ڵام پاش ئازادی تووشی ژه‌هراوی بوون ده‌بێت و ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران گیانی به‌خت ئه‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌زده‌ك مه‌ریانی” كه له ڕێكه‌وتی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی پار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كرابوو، له‌كاتی به‌ندكراندا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له به‌رزایی بینایه‌كی چوار نهۆمی فڕێ دراوه‌ته خواره‌وه و وێڕای سه‌ختی برینه‌كانی ڕۆژی ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ئازاد كرا و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌خت كرد.