نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، دوو برای كرێكاری خه‌ڵكی گوندی غه‌زه‌نی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای به‌رادۆست و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئیسلام ئاوای ورمێ به ناوه‌كانی شه‌هریار و نه‌وزاد دێرك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له كاتی كاركردن له سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان به‌خت كردووه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ: له ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی دا ٦٠ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده كرێكار بریندار بوون، هه‌روه‌ها ٣٩ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی یان سه‌رمابردوویی گیانیان به‌خت كردووه و ١٣١ كۆڵبه‌ری دیكه بریندار بوون، هاوكات ١٢ كاسبكار به هۆكاری جیاواز گیانیان له‌ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌س بریندار بوون.