به‌پێی ڕاپۆرتی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، له هێرشه‌كانی ٢٤ ساعه‌تی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ٨٨ كه‌س گیانیان به‌خت كردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه ڕایگه‌یاند كه دوو شارومه‌ندی دیكه به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌وبۆنه‌وه بوونه‌ته قوربانی، گه‌یشتووه‌ته ١١٣ كه‌س. هه‌روه‌ها ده وڵاتی عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی داگیركردنی هه‌میشه‌یی كه‌رانه‌ی باخته‌ری له‌لایه‌ن ئیسڕائیلیان به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. هاوكات دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس به ئاكام نه‌گیشتووه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌و باریكه‌یه هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوه.