ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه له زانكۆی شه‌هید بێهێشتی تاران ئه‌یخوێند، به ته‌قه‌ی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ڕۆبینا ئه‌مینیان” ڕۆژی پێنجشه‌ممه، كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زانكۆ، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له پشتی سه‌ره‌وه، ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌ختكردووه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و جه‌وانه پاش سه‌ردانیان له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، سه‌ره‌تا داخوازییان بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌ڵام پاشان ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه بۆ شاری كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ئیزنی به‌ڕیوه‌بردنی ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه و ته‌رمه‌كه‌ی به بێ به‌شداری ته‌نانه‌ت خزمه‌كانیان ئه‌سپه‌رده كراوه.
