شه‌وی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌باتكارێكی كچ به‌ناوی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به شه‌ش فیشه‌ك له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری كه‌ره‌ج پێكرا و گیانی به‌ختكرد.
“حه‌دیس نه‌جه‌فی” كچێكی تێكۆشه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بوو كه له خۆپێشاندانه‌كاندا له‌چكی له‌سه‌ر لا ئه‌دا و قژی له پشته‌وه ئه‌به‌ست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕروو ده‌بووه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئسلامی كه نه‌یده‌توانی ئیراده‌ی ئه‌و كچه بشكێنێت، دایه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی ئازیزی له پێناو ئازادی‌دا به‌ختكرد.