له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی هه‌رسین به ناوی ڕه‌زا مه‌له‌كی به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌یه‌كه ڕه‌زا مه‌له‌كی له به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌سار تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆیان بواردووه. ڕه‌زا مه‌له‌كی به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی به‌ندكراوان و بێبه‌ری بوون له ده‌رمان گیانی به‌خت كردووه.