ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پیاوێكی به ته‌مه‌ن به‌ناوی “سه‌مه‌د به‌رگی نیا” كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری پیرانشار به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداركرابوو له شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ستدا.
ماوه‌ی ١١ ڕۆژه كه شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران بووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێ له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم و به پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ تا ئێستا لانیكه‌م ٧٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌س بریندار و به سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.