ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه به ناسناوی “عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی“كۆچی دوایی كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، باوكی “ئومید محه‌ممه‌دی” به ناسناوی “ئومید نه‌وه‌ڕه“، خه‌ڵكی شاری سنه و پێشمه‌رگه‌ی زه‌حمه‌تكێش و وه‌فادار به ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه، كه ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی، به هۆی تێكهه‌ڵچوونێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكردووه، به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی ته‌مه‌نی كۆچی دوایی كردووه.شایانی باسه ته‌رمی باوكی ئه‌و قاره‌مانه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ر ئه‌سپه‌رده كراوه.
