باوكی هه‌میشه زیندوو عیرفان خه‌زایی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می و محه‌ممه‌د حسێنی، مه‌زاری ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌ی گۆڵباران كرد.
ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می باوكی دادخوازی محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می له زیندانی كۆماری ئیسلامی دایه و باوكی نه‌مر عیرفان خه‌زایی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له جیاتی بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می و محه‌ممه‌د حسێنی، مه‌زاری ئه‌و دوو هه‌میشه زیندووه‌ی خاوێن كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: زۆڵمێك له‌وه گه‌وره‌تر نییه كه ڕۆڵه‌كه‌ت بكوژن و باوكی جه‌رگ سووتاوی زیندانی بكه‌ن. كه‌س ناتوانێت ئازادی به‌ند بكات و زۆڵم تا سه‌ر نامێنێت.