کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازاد له‌لایه‌ن دایكانی شۆڕشی “ژینا”

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازاد له‌لایه‌ن دایكانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی جۆزه‌ردان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاره‌كانی سنه‌، پیرانشار، سه‌قز و بۆكان مه‌زاری قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان گوڵباران كرد.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌شاری سنه‌ ڕۆژی له‌دایكبوونی “سارۆ قه‌هره‌مانی”یان پیرۆز كرد و مه‌زاره‌كه‌یان گوڵباران كرد. له‌ شاری بۆكان بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌ و له‌شاری سه‌قز مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” و قوربانیانی دیكه‌ی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” گوڵباران كرا. هه‌روه‌ها له‌ شاری پیرانشار خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “تاهیر عه‌زیری” ڕێزیان له‌ فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.