کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “هێمن ئه‌مان”

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، دایك و باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “هێمن ئه‌مان” له‌ شاری بۆكان گڵكۆی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”یان گۆڵباران كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی “هێمن ئه‌مان” بۆ ڕێزلێنان له‌ فیداركاریی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مه‌زاره‌كانیان گۆڵباران كردووه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شه‌وی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ “هێمن ئه‌مان” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕفێندرا و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و پاش پێنج ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی نهێنی به‌خاك سپێردرا.