ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “په‌یمان منبه‌ری” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازان شوێنی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و لاوه‌یان گۆڵباران كرد.
سێ لاوی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “په‌یمان منبه‌ری”، “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” و “داریووش عه‌لیزاده” له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی په‌یمان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه شوێنی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاویان گۆڵباران كرد و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
