‘
وەزیرى دەرەوەى ئامریکا ڕایگهیاندووه، زانیاریمان هەیە کە کەشتیە نەوت ههڵگرەکەى ئێران ڕێگای سورییهى گرتوەتە بەر.
مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئامریکا رایدەگەیەنێت، زانیاریی دروست و پشتڕاستکراوەیان هەیە کە کەشتیە نەوت هەڵگرەکەى ئێران “ئەدریان دەریا” بەرەو تەرتوس لە سورییه رۆیشتوە. جێگهی ئاماژهیه، جەواد زەریف پێشتر دەسەڵاتدارانى بەریتانیاى ئاگادار کردبو کە کەشتیەکە بەرەو سورییه ناچێت. ئەوە لەکاتێکدایە ئەو کەشتیە کە پێشتر ناوى “گریس ١”ى لێنرابو كه لە جەبەل تاریق لەلایەن هێزى دەریاوانى بەریتانیاوە دەستبەسەر کرا، بەڵام دواتر بە بڕیارى دادگا ئازادکرا و ناوى “ئادریان دەریا ١”ى لێنرا.