به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، حوکمی چوار ساڵ زیندانی تەعزیریی چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “هێمن موحەممەدیان، پووریا ناسری، یادگار جەعفەری و یاسین کەریمی” لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنەدا، بۆ چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی گۆڕدرا.
ئەم چوار هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، سەرجەم بە چوار ساڵ زیندان حوکم درابوون. بەپێی حوکمی دەرکراو، ئەم چوار هاووڵاتییە هەرکامەیان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوون. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ئەم چوار لاوە ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لهمشاره دەستبەسەر کرابوون.