کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گۆڕینی حوکمی دوو زیندانیی سیاسیی لە دادگای شاری سنه‌

گۆڕینی حوکمی دوو زیندانیی سیاسیی

گۆڕینی حوکمی دوو زیندانیی سیاسیی

حوکمی ١٢٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریی “حەیدەر قوربانی”، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کامیاران، لە دادگوستەریی شاری سنە، بە ئێعدام  گۆڕدرا و حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری “مەحموود سادقی”، زیندانیی سیاسیی دیکەی خه‌ڵكی شاری کامیاران، بە ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبەندان، بە شێوەی فەرمی بەو دوو زیندانییە سیاسییە لە زیندانی ناوەندیی سنە، ڕاگەیەندراوە. پێشتر، دادگای ڕژیم، “حەیدەر قوربانی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم” بە ١٢٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردبوو. هەروەها بە هەمان تۆمەت، ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەر “مەحموود سادقی”دا سەپاندبوو. هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم، له‌ کۆتایییەکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی “هاوکاری بۆ تێرۆرکردنی چەند کەسێک لە دەستوپەیوندییەکانی ڕژیمی ئێران” دەستبەسەر کردبوو. هه‌روه‌ها “مەحموود سادقی”، ١٠ رۆژ پاش دەستبەسەر کرانی “حەیدەر قوربانی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو.