کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گۆڕینی تاکتیکی هێزە نیزامییەکان و زۆربوونی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران

گۆڕینی تاکتیکی هێزە نیزامییەکان و زۆربوونی کوژران و برینداربوونی

هێزە نیزامییەکانی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌كه‌ تاکتیکی بەکاربردنی چەکی تاپڕیان بۆ تەقە کردن لە کۆڵبەران ڕاگرتووه‌ و له‌ ئێستادا لە چەکی ژ٣ و کڵاشینکۆف کەڵک وەردەگرن.

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە هەتا ئێستا دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە گیانیان لەدەست داوە و ٧ کۆڵبەری دیکەش لەو سنوورە بریندار كراون. له‌م پێوه‌نده‌دا دانیشتوویه‌كی شاری بانه‌ به‌ میدیاكانی ڕایگه‌یاندووه‌، هۆکاری ئەوەی كه‌ لە سنووری بانە زۆرتر کۆڵبەر دەکرێته ئامانجی گولـلە ئەوەیە کە قەرەباڵغییەکی زۆر لەم سنوورەدا هەیە و لە ئێستادا‌ تەنیا سنووری کراوەی کوردستانە و لە تەواوی شارەکانی دەوروبەرەوە کۆڵبەران ڕوو ده‌كه‌نه‌ ئه‌و سنووره‌.