پڕۆژه‌ی گۆڕینی تابلۆی گونده‌كانی مه‌ریوان بۆ زمانی كوردی له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌وه كۆتایی پێهات و ناوی ئاوایه‌كانی ئه‌و شارستانه به دوو زمانی كوردی و فارسی له‌سه‌ر تابلۆكان تۆمار كراوه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی شارستانی مه‌ریوان ١٩٢ گوندی هه‌یه و تابلۆی هه‌موویان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه كه‌سی تێدا نه‌ماوه له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نییه‌وه گوڕدراوه. بڕیاره لە چەند شاری دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەنجوومەن و چالاکوانانی کولتووری و ئەدەبی تابلۆکانی نێوشار و گوندەکان بە کوردی بنووسن.