به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له لایه‌ن به‌رپرسانی ناكارامه و كه‌مته‌رخه‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ناده‌ن، به‌ڵكوو بۆ كانگه‌ی خوێ ده‌یگۆڕن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ، هیچ هه‌نگاوێك له ئه‌و بواره‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامییه نه‌نراوه، گۆلی ورمێ به ته‌واوی وشك بووه و له داهاتوودا كاریگه‌ری خراپی ته‌ندروستی له سه‌ر هاووڵاتیان ساز ده‌كات. به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌نگاوه‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ۆرمێ تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و ئه‌و ده‌ریاچه‌یه ئه‌گۆڕدرێت بۆ كانگه‌ی خوێ.
