پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەندکراوی سیاسیی “لوقمان عەزیزی” و هەوڵیان داوە “لەیلا نلیوانی” هاوژین و “ژیار عەزیزی” کوڕە ٩ساڵانەکەی دەستبەسەر بکەن، بەڵام خەڵکی شاری شنۆ پێشیان بە مەئموورە حکوومییەکان گرتووە و ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و بنه‌ماڵه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، “محەمەد سدیق عەزیزی” کوڕی تەمەن ١٩ساڵەی ئەم بنەماڵە کە لە پادگانی قووچەکی تاران لە خزمەتی سەربازی دایە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.