به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم گۆشارێكی زۆریان بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كاناڵه تیلیگرامییانه هێناوه كه هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌ران داده‌نێن.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش كوژران و برینداربوونی دوو برای كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “سهعدۆللا و عه‌لی یوونسی” له سنووره‌كانی ئه‌و شاره، ئیداره‌ی ئیتلاعات چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌كانی “بانه٢٤”، “پرسه و سهرهخۆشییهكانی بانه” و “ڕووداو بانه” كه هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆڵبه‌ران دانه‌نێن و هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كاناڵانه كردووه.