“ئازاد خوانچه‌زه‌ڕ” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سی، حوكمه‌كه‌ی بۆ جه‌ریمه‌ی ماڵی گۆڕدراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی “ئازاد خوانچه‌زه‌ڕ” چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان به بڕیاری پزیشكی یاسایی پارێزگای كوردستان، له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی گۆڕدرا.