کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی هه‌رێمی كوردستان

گۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی هه‌رێمی كوردستان

ماوەی دوو هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەمڕۆش کە بڕیارە پاش ٥٠ رۆژ پەرلەمان کۆببێتەوە، چوونەتە بەردەم پەرلەمان و لەوێوە دەیانەوێت داواکارییەکانیان بگەیەننە حکومەت.

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەرلەمانەوە باس لەوە دەکەن، کە دەبوایە لەم ساتەدا لەناو هۆڵەکانی خوێندندا بن نەوەک لەسەر شەقام و بەردەم پەرلەمان. ئەو مامۆستایانەی لەبەردەم پەرلەمان كۆبوونه‌ته‌وه‌ لە شارە جیاوازەکانی هەرێمەوە چوونەتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوێنێش له‌ شاری سلێمانی مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه‌بڕدبوو.