ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ئەشکان فەهیم” چالاكوانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی شاری مه‌هاباد پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌شكان فه‌هیم” ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بەبێ فەرمانی دادگا و بەشێوازی توندوتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگۆیزی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كرا و پاش تیپه‌ر كردنی مانگیك له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ زیندانی ئه‌و شاره گۆازرایه‌وه. شایانی باسه “ئه‌شكان فه‌هیم” له مافی چاوپیكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به پاریزه‌ر بیبه‌ش كراوه.
