ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ته‌نیا چه‌ند كاتژمێری ماوه بۆ سه‌ری ساڵی نوێ و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی لێبوردنی به‌ندكراوان، هێشتا زۆرێك له به‌ندكراوانی سیاسی له زیندان دا ڕاگیراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای ئازادی ژماره‌یه‌ك كه‌م له به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی كرێكاری به‌هۆی ترس له تووش بوون به كۆرۆنا، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی و عه‌قیده‌تی هه‌روا چاوه‌ڕوانی ئازادی یاخود پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به ئازیزانیانن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه به‌خشینی به‌ندكراوان شمولی زۆربه‌ی زیندانیان نه‌بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه به‌ندكراوان شمولی به‌خشین بوون، به‌ڵام ئه‌م به‌خشینه ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌یان زیاتر له ٥ ساڵه ناگرێته‌وه. شایانی باسه، مه‌ره‌خه‌سییه‌كان شمولی ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌شت چالاكی ژینگه‌پارێز كه له مانگی ڕێبه‌ندانی ٩٦وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌تا ئێستا نه‌ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی نه‌بووه.