کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوڵبارانكردنی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

گوڵبارانكردنی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ مه‌زاری یه‌حیا ڕه‌حیمی و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان گۆڵباران كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌ مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان خاوێن كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی سه‌ركه‌وتی ڕژیم، ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.