ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “شاهۆ به‌همه‌نی” شوێنی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان گۆڵباران كرد.
“شاهۆ به‌همه‌نی” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دۆستانی، شوێنی گیانبه‌ختكردنیان گۆڵباران كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.