سەرلە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک چەکداری هێزی ئینتزامیی پردی “گامێشانی” دەڕەشاری ئیلام کرد و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتیزامی کوژراوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتزامی بە ناوی “مێهدی دەریکوەند” کوژراوە و ئەفسەرێکیش بە ناوی سەروان “سەید ڕوحوڵڵا باسەرە” بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستییەکەی ناجێگیرە.پۆلیسی پارێزگای ئیلام هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە. هێرشبەران کە نەناسراون لە پاش هێرشەکە توانیویانە شوێنەکە بەجێ بێڵن.
