کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشار زیاتر خستنه‌سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی سه‌قز

گوشار زیاتر خستنه‌سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی سه‌قز

گوشار زیاتر خستنه‌سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی سه‌قز

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاش هەڵاتنی به‌ندكراوانی زیندانی ناوەندیی سەقز، بەرپرسانی زیندانی ئەوشارە، بە شێوەی جۆراوجۆر گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر بەندکراوەکان.

بە وتەی بنەماڵەی یەکێک لە زیندانییانی زیندانی سەقز، بەرپرسانی زیندان ئیزنی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان لەگەڵ زیندانییەکان قەدەغە کردووە و تەنانەت ئیزنی پەیوەندیگرتن لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بە زیندانییەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نادەن. بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لەم ماوەیەدا ئەو زیندانییانەی کە لە زیندانی بازدا بوون، کارکردنیان لێ قەدەغە کراوە و پێیان ڕاگەیاندراوه‌ کە لە ئەگەری ناڕەزایەتیی دەربڕین، لەگەڵ سزای توندتر بەرەوڕوو دەبنەوە. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پاش هەڵاتنی زیندانییەکانی زیندانی سەقز، بەرپرسانی زیندان بۆ چاوترسێنکردن و ئازاردانی به‌ندكراوان، هەموو چاوپێکەوتن و پەیوەندییەکیان لە زیندانییەکان قەدەغە کردووە، ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەی بەندکراوەکانی ئه‌م زیندانه‌ی لێکەوتووەتەوە.