به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌وانێكی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی “ئاوا مه‌دیا” كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی فستیڤاڵی “به‌یت و حه‌یران” له شاری سه‌رده‌شت، هاوكات له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عومه‌ر ئه‌حمه‌د” و ناسراو بە “ڕه‌سووكه”، خه‌ڵكی شاری قه‌ڵادزی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له باشووری كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی سپای سه‌رده‌شته‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به ته‌ندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر، و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن، یان ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دیكه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
