به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له ناوچه‌كه‌دا به ته‌واوی په‌راوێزخراوه، هه‌وڵی داوه به ناچاركردنی قوتابیان و خوێندكاران، به به‌شدارییان له‌و ڕێپێوانه، ڕه‌وابوونی خۆی نیشانی جیهان بدات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه قوتابیان و خوێندكاران له زۆربه‌ی ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئێران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و حراسه‌تی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ڕێپێوانی “٢٢ی ڕێبه‌ندان” نه‌كه‌ن، له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتیوانیان لێوه ناكرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌م وه‌زه‌ی خوێندنه‌یان لێ تێك ده‌ده‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕژیم به مه‌به‌ستی نیشانیدانی پشتیوانی خه‌ڵك له كۆماری ئیسلامی، وێنه‌كانی ساڵانی ڕابردووی ڕێپێوانه‌كانی له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی داناوه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین به‌رپرسی میدیایی به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین په‌یامی دژ به ڕژیم، له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركردووه.
